نزیکەی نۆ هەزار خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

شەیری بکە لە:
نزیکەی نۆ هەزار خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

خانەشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

مامەڵەی سەرجەم خانەنشینانی نوێ تەواوبووە، ئەوانەی تاوەکوو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە بەسەر مانگەکانی شەش، حەوت و هەشت دابەشکراون، بۆ مووچەی مانگی شەش نزیکەی نۆ هەزار خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.

 

وێنە گەورەکە: ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش تەواوبوون، ماوەتەوە سەر ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاگادارکردنەوەی خەرجکردنی پارەکە بنێرێت، بەشێکی خانەنشینانیش لەسەرەتای ئەمساڵەوە مووچەکانیان وەرنەگرتووە و هەمووی بەیەکەوە وەردەگرن.

 

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی بە ئاڤای وت، لەگەڵ مووچەی مانگی شەش، هەشت هەزار و 938 خانەنشینی دیکە مووچەیان بۆ دەبەسترێت و شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.

 

ئەمەش بزانە: بۆ مووچەی مانگی حەوتیش مامەڵەی نزیکەی چوار هەزار خانەنشین تەواو کراوە و بۆ مانگی هەشت 400 خانەنشین هەشت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ