سەرۆکوەزیرانی کوردستان بڕیارێک لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی دەردەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی کوردستان بڕیارێک لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی دەردەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر کارکردن و بەردەوامبوونی ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی کراون و گیراوی سیاسین، تاوەکو تەواوکردنی تەمەنی 65 ساڵی مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە نووسراوی ژمارەی (9804) ڕەزامەندیداوە لەسەر کارکردن و بەردەوامبوونی ئەو فەرمانبەرنانەی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسین، تاوەکو تەمەنی 65 ساڵی، بڕیارەکە سەرجەم زیندانیکراوان و گیراوانی سیاسی لە وەجبەکانی نۆ و 15 ڕاژە دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیێنراوەکە سەرجەم ئەو زینداینکراوانە مووچەی بەردەوامبوونیان لە ڕاژە لەسەر بودجەی وەزارەتەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ