ترەمپ بۆپارێزگاری ویلایەتی ئیلینوی: تۆ لاواز و شێتیت

شەیری بکە لە:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ترەمپ لەسەر زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە شارەکانی ئەمریکا هەڕەشە دەکات دەڵیت خۆتان کێشەکان چارەسەر بکەن، "ئەگەرنا دەستوەردان دەکەم". پرێزگای ویلایەتی ئیلینوی بە شێت ناو دەبات.

بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئەکاونتی خۆی لە تروس سۆشیاڵ بە توڕەییەوە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت کۆتایی هەفتەی ڕابردوو شەش کەس کوژراون و 24 دیکەش لە شاری شیکاگۆ برینداربوون.

هەر لە پەیامەکەیدا، جەی بی پریتزکار، پارێزگاری ویلایەتی ئیلینوی بە لاواز و بێ توانا وەسف دەکات و دەڵێت، بۆ ڕێگریکردن لە تاوان پێویستی بە یارمەتی نییە، ئەو شێتە.

ترەمپ دەشڵێت، باشترە پارێزگار بە زوویی ئەو دۆخە چارە بکات، "ئەگینا دەستوەردان لە دۆخەکەدا دەکەین"

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە شیکاگۆ بەهۆی تەقەکردنەوە شەش کەس کوژران و 24 کەسی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ