وردەکاریی فرۆشتنی موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید؛ چۆن هەوڵی داوە فێڵ لە حکومەت بکات؟

شەیری بکە لە:

وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان بڕیاریداوە، 60 موڵکی کۆمپانیاکانی نالیا و چاڤی شاسوار عەبدولواحید بخاتە مەزادەوە و بیانفرۆشێت

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان بڕیاریداوە لەبەرامبەر 92 ملیار دیناری قەرزی سەر شاسوار عەبدولواحید، 60 موڵکی کۆمپانیاکانی نالیا و چاڤی شاسوار عەبدولواحید بخاتە مەزادەوە و بیانفرۆشێت.

وێنە گەورەکە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کە خاوەندارێتیی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی دەکات، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکانی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو، ئێستا بڕی قەرزەکان گەیشتووەتە بڕی 92 ملیار دینار. 

زانیاریی زیاتر: موڵکەکانی ئەو دوو کۆمپانیایە چەندین پارچە زەوی، هۆتێل، کافتریا، کابینەی گەشتیاری و چەندین موڵکی ترن، بڕیارەکە لەسەر داوای بانکە بازرگانییەکان دراوە لەبەرامبەر ئەو قەرزانەی لەسەریان کەڵەکە بووە، پارەکەشی بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە حکومەت قەرز کردووە، نەیداوەتەوە بۆیە زیادەی هاتۆتەسەر.

هاوکات سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڕە پارەیەکی دیکەش قەرزدارە، ئەویش پارەی باج و کارەبایە، کە مەزندە دەکرێت بە 11 بۆ 14 ملیار دینار، کە دەبێت ئەوەش بداتەوە ئەمە جگە لەو 30 ملیار دیناری پشکەکانی چاڤی لاندیش قەرزاری خەڵکە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت: لە ماوەی ڕابردوودا چەندینجار لە ڕێگای بانکی سلێمانی یەک ئاگاداری کۆمپانیای نالیا و چاڤی کراوەتەوە، بەڵام وەڵامیان نەبووە، بۆیە وەزارەت بە مافی خۆی دەزانێت سەرجەم موڵکەکان بخاتە مەزادوە.

وردەکاریی ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەمبارەیەوە:

- وەزارەتی دارایی بابەتەکەی بەمشێوەیە ڕوونکردووەتەوە، هەردوو کۆمپانیاکەی شاسوار عەبدولواحید 91 ملیار و 760 ملیۆن و 66 هەزار دینار قەرزارن، بڕیاری فرۆشتنی موڵکەکانیش لەلایەن دادگاوە دراوە.

- چوار ساڵ پێش ئێستا و لە رێککەوتی 20-10-2021 دادگا لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی دۆسیەی قەرزەکانی یەکلایی کردووەتەوە.

- نزیکەی سێ ساڵ دواتر لە ڕێکەوتی 22-9-2024 گلدانەوە لەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیاکانی نالیا و  چاڤی دانراوە.

- هاوکات دادگا لە 26-11-2024 تانەی پێداچوونەوەی کۆمپانیای نالیای ڕەت کردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: لە ساڵی 2021 وەزارەتی دارایی لە دادگا دۆسیەیەکی لە دژی شاسوار عەبدولواحید بردووەتەوە، لەلایەن لیژنەیەکەوە چوار پارچە زەوی لەناو پڕۆژەکانی شاسوار عەبدولواحید دانراون بۆ ئەوەی بەشێوەی مەزاد بفرۆشرێن لەناو گوندی ئەڵمانی و چاڤی لاند، بەڵام کاتێک تەماشایان کردووە، دەرکەوتووە ئەو پارچە زەویانە لە بنەڕەتدا بۆ سەوزایی و خزمەتگوزاریی تەرخانکراون و ناتوانرێت ڕەگەزەکانیان بگۆڕدرێت و مەزاد بکرێن، جگە لەمە نرخی خەیاڵییان لەسەر موڵکەکان داوە، بۆیە وەزیری دارایی  بڕیاری داوە سەرجەم پرۆسەکە ڕابگیرێت،  جارێکی تر لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە کار لەسەر دۆسیەکە کراوەتەوە و ئەمجارە حجز خراوەتەوە سەرجەم موڵکی کۆمپانیاکانی شاسوار عەبدولواحید، ئەو موڵکانەی کە شایستەی فرۆشتنن.

زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونێکی ئاڤا میدیا کە لە چەند سەرچاوەیەکی ناو نەوەی نوێ دەستی کەوتووە، پێشتر شاسوار عەبدولواحید گریمانەی ئەم هەنگاوە یاساییانەی کردووە، کە هەوڵ بدرێت دەست بەسەر ماڵ و موڵک و پڕۆژەکانیدا بگیرێت، بۆیە پێشوەختە زۆربەی موڵکەکانی خۆی فرۆشتووە یان بەناوی کەسانی دیکەی کردووە، تەنانەت پارەی خۆیشی بردووەتەوە بەغدا و دەرەوەی وڵات.

ئاڤا زانیویەتی سێ مانگ پێش ئێستا دەست گیراوە بەسەر موڵکەکانیدا و ئێستا کە بڵاودەکرێتەوە بۆ مەزادە.

ئەمەش بزانە: دوو کۆمپانیاکەی شاسوار عەبدولواحید 100 موڵکیان بەناوە، وەزارەتی دارایی بەدواداچوونی کردووە، 60 دانەی باشیانی لێ هەڵبژاردوون کە قابیلی فرۆشتنن و پارەی باش دەکەن، ئەم موڵکانە بەهایان زیاترە لە قەرزەکانی سەر شاسوار عەبدولواحید.

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ساڵی 2017 شاسوار عەبدولواحید لە پۆستێکدا ڕایگەیاندبوو: پڕۆژە بازرگانییەکان و پشکەکانی خۆی لە پڕۆژەی چاڤیلاند فرۆشتووە بە دوو کۆمپانیای بیانی، جگە لەوەش دەستبەرداری تەواوی پشکەکانی کۆمپانیای نالیا بۆ کاری میدیایی بووە کە خاوەنی کەناڵەکانی ئێن ئار تییە.

ئەوکات شاسوار عەبدولواحید گوتی: هیچ پەیوەندیەکم بەو پرۆژە میدیاییە و کەناڵەکانی ئێن ئار تیەوە نامێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستاش هەر خۆی پشتیوانییان دەکات و پارەیان پێدەدێت و خزمەت بە نەوەی نوێ دەکەن.

پەیوەست بەم بابەتەوە: هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاڤا کەوتوون، ئێستا کۆمپانیای نالیا بەشی زۆری کراوە بە ناوی شۆخانی هاوژینی و برای شۆخان، شوفێری براکەی خۆی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ