ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان گەیشتە 800 کەس

شەیری بکە لە:
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان گەیشتە  800 کەس

گەڕان بەشوێن قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان

ئاڤا نیوز


تا دێت ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزە بەهێز و وێرانکەرەکەی ئەفغانستان بەرزتر دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی دەرهێنانی تەرمی زیاتر لە ژێر ماڵ و باڵەخانە ڕووخاوەکان.

وێنە گەورەکە: شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6 پلەی ڕێختەر ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستای هەژاند و ناوەندی بومەلەرزەکە بە دووری 42 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی جەلال ئاباد لە قوڵایی 8 کیلۆمەتر بووە.

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایگەیاند: ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکە گەیشتووەتە 800 کەس و دوو هەزار و 800 کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد بەهۆی تێکچوون و  زیانگەیشتن بە ڕێگاکان دەستگەیشن بە قوربانیان سەختتر بووە و هێشتا گەڕان بەدوای تەرمەکان بەردەوامە.

ئەمەش بزانە: چەند کاتژمێرێک پێش ڕوودانی بومەلەرزەکە، ڕۆیتەرز هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز لەو وڵاتە هەیە.

باکگراوند: ئەفغانستان ناوچەیەکی چالاکی بومەلەرزەیە و کەوتووەتە سەر پلێتی  تەکتۆنیکی ئۆراسیا و هیندستان و لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو هەزار و 400 کەس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ