دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەغدا خۆپیشاندان دەکەن

شەیری بکە لە:
دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەغدا خۆپیشاندان دەکەن

خۆپیشاندانی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان

ئاڤا نیوز

سەدان دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەغدا ڕژاونەتە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە لەپێناو دامەزراندن و دژی بێکاری.

زانیاریی بەدەستهاتوو: زۆربەی ئەو خۆپیشاندەرانە گەنجانی دەرچووی بەشە پزیشکییەکانن و داوای دامەزراندن و ڕەخساندنی هەلی کار دەکەن.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاریدا، 775 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆکانی کوردستان دادەمەزرێن، کە دەرچووانی زانکۆکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خۆپیشاندانی هاووڵاتییان بە تایبەتی چینی گەنج و دەرچووانی زانکۆ بووەتە دیاردەیەکی نیمچە ڕۆژانە لە عێراق بەهۆی نەبوونی؛ خزمەتگوزاری، هەلی کار و دامەزراندن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ