محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای چەند ساڵێک کارکردن لە نۆژەنکردنەوەیان، ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، بە فەرمی هەردوو کڵێسای "ساعە و تاهیرە"ی لە شاری مووسڵ کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 1-9-2025، سوودانی، هەردوو کڵێسای "ساعە و تاهیرەی گەورە" ی لە شاری مووسڵ کردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی چەکدارانی داعش لە ساڵی 2015 ـەدا سەرجەم کەرەستە مێژویی و ئایینییەکانی هەردوو کڵێسەکەیان برد و لە کاتی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای نەینەواش وێرانیان کرد.
لێدوانی فەرمی: لە میانی کردنەوەی کڵێسەکان سوودانی ڕایگەیاند: تیرۆریستان هەوڵیاندا وەحشیگەرایی خۆیان بە لێکدانەوەی ئایینیی بێ بنەما نیشان بدەن کە هیچ پەیوەندییەکی بە پیرۆزەکانی ئایینیی ئیسلامەوە نییە.
سوودانی ئاماژەی بەوەکرد، داعش وای دەزانی وێرانکردنی کڵێسا و ماڵەکانی خودا، مێژووی پێکەوەژیان دەسڕێتەوە، بەڵام ئەنجامەکەی بە تەواوی پێچەوانە بوو، دووبارە نۆژەنکردنەوەی ئەم شوێنە ئایینییانە، پەیامێکە مانەوەی عێراقییەکان لە سایەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و کۆمەڵایەتیدا پشتڕاست دەکاتەوە.
سوودانی جەختی لەوەشکردەوە، عێراقی نوێ، فرەیی نەتەوی و ئایینی وەک قەڵغانێکی پارێزەر بۆ یەکێتی و سەروەری و ئاسایشی وڵات دەگرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا و هاوپەیمانان دڵنیایی بە پێشمەرگە دەدەن