
قاوە وزەبەخشە و بەسوودە بۆ ماسوولکە - (Nature Metabolism)
ئاڤانیوز
لە جیهاندا قاوە بە یەکەم خواردنەوە دادەنرێت، کە زۆربەمان بە بێ خواردنەوەی ڕۆژەکەمان بە چالاکی دەستپێناکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا کە لە ڕۆژنامەی (Nature Metabolism) بڵاوکراوەتەوە، سوودێکی نوێی خواردنەوەی قاوە باسکراوە و تێیدا هاتووە، قاوە سوودی بۆ ماسولکەکان هەیە و پارێزگاری پێکهاتەکانی ماسولکە دەکات لە کەسانی بەتەمەندا.
زانیاریی زیاتر: ماددەی (Trigonelline) کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B بە بڕێکی زۆر لە قاوەدا هەیە و توانای چالاککردنی کاری (Mitochondria)ـی هەیە کە کارگەی دروستکردنی وزەیە لە خانەکاندا دادەنرێت.
ئەمەش بزانە: لێکۆڵینەوە سەردەمییەکان ڕۆشنایی دەخەنە سەر ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی ڕێکخراو قاوە دەخۆنەوە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی (شەکرە، داخورانی ماسولکە و ئەلزەهایمەر)یان کەمترە، بە مەرجێک ڕۆژانە لە پێنج فنجان قاوە زیاتر نەخۆنەوە و بە شێوەیەکی ڕێک بەسەر ڕۆژەکەیاندا بەشی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب