شانۆیی بووكەڵە- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ 20ی نیسان، لە هەولێر فێستیڤاڵی کولتووری چیرۆکەکانی موسڵ بەڕێوە دەچێت، پڕۆژەكە بۆ ماوەی سێ ساڵە کاری تێدا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕۆزا محەممەد، سەرپەرشتیاری پڕۆگرامی پایا ئەجێنسی بۆ ئاڤانیوز گوتی:"ئەم پڕۆژەیە، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و ئاڕت پڵەس پشتگیری دەکات. سەرەتا بە زنجیرە ۆرکشۆپێک لە موسڵ و سلێمانی دەستی پێ کرد بۆ شێوازی گێڕانەوەی چیرۆکی زارەکیی گەنجانی شاری موسڵ، پاشان داڕشتنەوەی چیرۆکەکان، دوو بەرهەمی جیاواز و هەشت چیرۆکی گرافیک و شەش ئەنیمەیشنیان لێ بەرهەم هێنرا".
زانیاریی زیاتر: بەشێکی دیکەی پڕۆژەکە، شانۆیی بووکەڵەیە كە لە لایەن هەردوو هونەرمەندی بەریتانی ئەلیسن دادڵو و جۆنی کویک بەرهەم هێنراوە. ئەم دوو هونەرمەندی لەو بوارەدا ڕاهێنان بە فێرخوازان دەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فێستیڤاڵەکە کە لە مانگی چوار نمایش کرا، سێ بەشی جیاواز لە خۆ دەگرێت کە بڵاوکردنەوەی کتێبی گرافیک نۆبڵ و پێشانگەی فۆتۆگرافیی چیرۆکەکانی موسڵ و نمایشی شانۆیی بووکەڵەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب