
بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری ناوداری کورد
ئاڤا نیوز
بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری ناوداری کورد لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی ئاڤا میدیا باسی لەو کێشانە کرد کە دێنە بەردەم هونەر و بە تایبەت فیلمسازان، لەمبارەیەوە گوتی "گەورەترین کێشە لەبەردەم فیلم و سینەمای کوردی تێنەگەیشتنی ئێمەیە لە بواری سینەما".
لێدوانی فەرمی: بەهمەنی قوبادی ڕایگەیاند: گەورەترین کێشەکان لە خودی دەق و ئەکتەردا نییە، بەڵکو کێشەکە لە تێنەگەیشتنی ئێمەیە لە مانای سینەما و نەزانینی بەرهەمهێنانی کارێکی سینەمایی.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: زۆر جار گلەیی لەوە دەکرێت کە بۆچی فیلم دروست ناکرێت لەکاتێکدا بەرهەمهێنانی فیلمێک پێوستی بە چەندین تێچوو هەیە و تەنیا نووسین و دەق و بیرۆکەکە نییە.
ئەمەش بزانە: بەهمەنی قوبادی دەڵێت: دەبێت سەرەتا لەوە تێبگەین کە سینەما چییە و چەند کەسێکیش دڵسۆزی سینەما بن، بێگومان ئەم کێشانە نەک تەنیا هونەری سینەما، بەڵکو هونەرەکانی دیکەش دەگرێتەوە و وڵاتی بێ هونەر دەمرێت.
باگکراوند: بەهمەنی قوبادی دەرهێنەری کورد، لە ساڵی 1969 لە بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە ، لە ساڵی 1991 یەکەم کورتە فیلمی بەرهەم هێنا و خاوەنی چەندین فیلمی کورت و درێژە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب