دەرهێنەر ئایشە پوڵات
ئاڤا نیوز
لە فێستیڤاڵی خەڵاتی فیلمی ئەڵمانیا کە بە گرنگترین خەڵاتی سینەمایی لەو وڵاتەدا هەژمار دەکرێت، فیلمی دەرهێنەرێكی کورد، سێ خەڵات بەدەست دەهێنێت.
ئەوەی پێویستە بزانیت: فیلمی" ئین زە بلایند سپۆت" لە دەرهێنانی ئایشە پوڵاتە، دەرهێنەرێکی باکووری کوردستان سێ خەڵاتی بە هۆیەوە بەدەست هێنا، بریتییە لە خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، باشترین سیناریۆ و خەڵاتی بڕۆنزی بۆ باشترین پڕۆدیوسەر.
ئەمەش بزانە: ئەم فیلمە سینەماییە تاوەکو ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا پێشان دراوە و توانیویەتی چەندین خەڵات بەدەست بهێنێت.
زانیاریی زیاتر: مەمەت ئەکتاش لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە لە ڕێوڕەسمەکەدا ئامادە نەبوو و خەڵاتەکە لەلایەن ستافی فیلمەکەوە وەرگیرا و پێشکەش بە ڕۆحی یەڵماز گونەی، فیلمسازی کورد کرا.
باکگراوند: فیلمەکە چیرۆکی یەکێک لە دایکانی شەممەیە، باس لە هەوڵی گرووپێکی ئەڵمانی دەکات کە دەیانەوێت بەڵگەفیلمێک سەبارەت بە ژیانی ئەیوب ئازیز چاپکورت، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەرهەم بێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب