ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر حەوت بڕیاری دەرکرد بۆ پاککردنەوەی هەوای هەولێر و یەکێکیان داخستنی 138 پاڵاوگەی نایاساییە لە شارەکە. لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر پێکهێنراوە بۆ داخستنیان و جێبەجێکردنی مەرجی ژینگەیی بەسەر کارگە و وێستگەکان.
وێنە گەورەکە: لە دیوانی پارێزگای هەولێر، پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی و قایمقامەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کرد و بڕیاری نوێ سەبارەت بە پاڵاوگە و کارگەکان جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، "داوامان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کردووە بەهیچ شێوەیەک مەوادی خام بە پاڵاوگە نایاساییەکان نەدەن و سەرجەم گرێبەستەکان هەڵبوەشێنرێنەوە."
زانیاریی زیاتر: لیژنەیەکی باڵا بەسەرپەرشتی جێگری پارێزگار و ئەندامێتیی ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی و قایمقام پێکدێت لەمڕۆوە کارەکانی دەستپێدەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، هەر بەرپرسێک لە کارەکەی کەمتەرخەمی بکات سزا دەدرێت و هەر بەرپرسێک لە کارەکەی سەرکەوتوو بێت پاداشت دەکرێت.
بڕیارەکان چین:
1. 138 پاڵاوگەی نایاسایی لەسنووری هەولێر دادەخرێن
2. ماوەی 10 ڕۆژ بۆ پاڵاوگە یاساییەکان دادەنرێت تاوەکو سەرجەم مەرجە ژینگەییەکان جێبەجێ بکەن، هەر کەم و کوڕییەکی ژینگەیی هەبێت مەرجە چارەسەر بکرێت، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.
3. تەواوی کارگەکانی سنووری هەولێر، دەستبەجێ چارەسەری گرفتەکانی ژینگەپارێزی بکەن.
4. موەلیدەی گەڕەکەکان نابێت گازی خراپ بەکاربهێنن پێشوەختە گازەکەیان دەپشکێنرێت، هەروەها نابێت دووکەڵ بکەن و یەک هەفتە لەبەردەمیانە موەلیدەکانیان بگۆڕن بۆ بێدەنگ.
5. هەر ئۆتۆمیلێک دووکەڵی پیس بڵاوبکاتەوە دەستیبەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەی سزای دارایی دەدرێت.
6. داوا لە وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان دەکەین مەرجە ژینگەییەکان لە وێستگەی هەڵمی خەبات جێبەجێ بکرێن.
7. لیژنەیەکی باڵا بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە پێکهێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن