دیمەنی ژمارەی پۆلیس لە کاتی داخستنی پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر، وێنە: قایمقامیەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای بڕیارەکەی پارێزگای هەولێر لەبارەی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان، قایمقامیەتی هەولێر هەڵمەتەکەی دەستپێکرد و چەند پاڵاوگەکی داخست.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی پیسبوونی هەوا، پارێزگای هەولێر ڕێکاری پێویستی گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەڵمەتەکەیان دەستیپێکردووە و لە سنووری قەزای ناوەندی هەولێر سێ پاڵاوگە لە ناحیەی شەمامک هەبوو بەیەکجاری هەر سێکیان داخران.
زانیاری زیاتر: هەموو قایمقامیەتەکان ئاگادارکراونەتەوە دەبێت بە زووترین کات دەستبکەن بە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان، قایمقامی هەولێر وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگاری هەولێر دوێنێ یەکشەممە 04-08-2024 ڕایگەیاند: 138 پاڵاوگەی نایاسایی لەسنووری پارێزگاکە هەن و دەبێت بە زووترین کات هەموویان دابخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە