ئاڤا نیوز
هەڵمەتی "ماڵ بە ماڵ نەمام چاندن" لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێرەوە دەستی پێکردووە و هەر ماڵێک بێبەرامبەر چوار نەمام و ژمارەیەک گوڵی پێدەدرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، لەپێناو بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی، هەڵمەتی "ماڵ بە ماڵ نەمام چاندن" و دابەشکردنی نەمامی بەخۆڕایی ڕاگەیاندووە، هەر ماڵێک دوو بۆ چوار نەمام ژمارەیەک گوڵی پێدەدرێت، ئەگەر بیەوێت لە بەردەم ماڵەکەی بیانچێنێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولستار ئەبوبەکر، ئەندازیاری کشتوکاڵی و سەرپەرشتیاری چاندن لە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نەمامەکان لە جۆری ئەلبیزا و سیسەمی هیندین، بەرگەی کەشوهەوای هەولێر دەگرن و بەراورد بە نەمامەکانیتر ئاوی کەمتریان پێویستە، تاوەکو وەرزی چاندنی ئەم جۆرە نەمامانە مابێت هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.
لایەنە ئەرێنییەکان: لەماوەی یەک هەفتەی هەڵمەتەکەدا زیاتر لە چوار هەزار نەمام و گوڵ بێبەرامبەر دراون بە هاونیشتمانییان، کە ئامانج لێی بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایییە لە شاری هەولێر.
ئەمەش بزانە: نەمام و گوڵەکان لە سێ ناماگەی نموونەیی سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەرهەم دەهێنرێن و هاونیشتمانیان دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی گوڵ و نەمام بێبەرامبەر.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 88 هەزار گوڵ و نەمام لە سنووری شەش شارەوانی هەولێر چێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب