
مانگایەک لەناو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدایە، وێنە: nbc
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، بوونی مانگا لەناو کێڵگەکاندا یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ کۆکردنەوەی کاربۆنی زیاتر لەناو خاکدا.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەکی ڕێخکراوی ئاڵۆگۆری خاک SAE دەریدەخات: ئەو کێڵگانەی کە ئاژەڵیان تێدا بەخێودەکرێت و پاشەڕۆیان تێکەڵ بە خاک دەبێت، بەرهەمیان زیاترە و کاربۆنی زیاتر لەخۆیدا کۆدەکاتەوە، بەراورد بەو خاکەی تەنها کشتوکاڵی تێدا دەکرێت و هیچ پاشماوەیەکی ئاژەڵی لە خاکەکەیدا نییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو تویژینەوەیە ئەوەش ئاشکرا دەکات، بوونی مانگا لەو کێڵگە کشتوکاڵییانەدا هۆکارێکە بۆ زیادبوونی چەندین زیندەوەری جۆراوجۆر.
لەلایەکی دیکەوە: جۆزێف گریدلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ڕێکخراوی SAE، ڕێکخراوی ئاڵۆگۆری کۆمەڵەی خاک دەڵێت: بوونی ئاژەڵ لەناو کێڵگەکاندا کاریگەری ئەرێنی زۆر باش بەجێدەهێڵێت لەوەی کاریگەری دەکاتە سەر کۆکردنەوەی کاربۆنی زیاتر لەناو خاکدا و، پیسکەرە ژینگەییەکان لە هەوادا کەمدەکاتەوە و دەبێتەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کشتوکاڵی.
ئەمەش بزانە: بەکارهێنانی پاشماوەی ئاژەڵ لە دێرزەمانەوە لە کوردستان وەکو پەین بەکارهێنراوە و جووتیاران بۆ زیادکردنی بەرهەماکانیان سوودیان لێوەرگرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب