
شەقامی 60 مەتری هەولێر لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن شارەوانی هەولێر هەڵمەتی پاککردنەوەی ژینگەی شاریان دەستپێکردووە و پۆستەر و وێنە و ئاڵای کاندیدەکان لێدەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی هەولێر، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هەڵمەتی پاککردنەوەی شەقامە سەرەکییەکان و دوورگە ناوەندییەکانی ناو شاری هەولێریان دەستپێکردووە، تا ئێستاش بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی لە شارەوانی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا 50%ی شەقامەکانی ناو شارمان لە بانگەشەی هەڵبژاردن پاککردۆتەوە، مەبەستمانە سیمای شار بگەڕێنینەوە بۆ دیمەنەکانی پێش هەڵبژاردن و پاکیان بکەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ژیار جەلال دەڵێت: ڕۆژانە بە سوود وەرگرتن لە چۆڵی شەقامەکان و پشووی کاسبکارانی ناوچەکان، هەڵمەتەکانمان بە بەشداریی هێزی مرۆیی ژینگەپارێزان بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پێی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن دەبێت دوای 30 ڕۆژ لە کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن پێویستە حیزب و کاندیدەکان پۆستەرەکانیان لەسەر شەقام لاببەن، ئەگەر لای نەبەن وەزارەتی شارەوانی لەسەر تێچووی ئەوان لایان دەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن