
کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پارێزگاکە
ئاڤا نیوز
فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتی پارێزگار كۆدەبنەوە و ئامادەكاریی بۆ وەرزی بارزانبارین و زستانی ئەمساڵ دەكەن.
وێنە گەورەكە: لە ساڵانی ڕابردوو، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە چەند گەڕەك و شوێنێكی شاری هەولێر لافاو دروست دەبوو و زیانی دارایی و گیانی لێدەكەوتەوە، بەڵام بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، چەند پڕۆژەیەك بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان و دروستنەبوونی لافاو جێبەجێكراون و دوو ساڵە لە كەمترین شوێن ئاوی باراناو كۆدەبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی پارێزگای هەولێر، لە كۆبوونەوەكەدا سەبارەت بە وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ و ئامادەكاریی فەرمانگەكان، پارێزگارى هەولێر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانى ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هەر بارێکی نەخوازراو و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە.
لەلایەكی دیكەوە: پارێزگاری هەولێر فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد كە بەردەوامی بە پاککردنەوەى مەنهۆڵەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکانى شار و پاککردنەوەى کەند و ڕێڕەوەکانى ئاوى باران بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب