ئەردۆغان: بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە هۆکارێکی سەرەکی ژەهراوی بوونی زەوییە
- ژینگە
- 12 تشرینی دووەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە COP-29 لە باکو، وێنەTRT
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە 29-COP قسەی کرد و باسی لە هۆکارەکانی تێکچوونی پلەی گەرمی زەوی کرد، بۆردوومانەکانی ئیسرائیلی بە هۆکارێک بۆ ژەهراویکردنی بەرگە هەوای زەوی و خاکی غەززە تۆمەتبارکرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سەرکردەکانی جیهان بەشداریان لە 29-COP کرد کە بۆ چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی کۆبوونەتەوە، بەشێک لە سەرکردەکانیش گوتاریان هەبوو.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: هێرشەکانی ئیسرائیل هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ماددە کیمیاییەکانە و کاریگەری لەسەر داهاتووی منداڵەکانی غەززە دروست دەکات، ئیسرائیل لە دادگای نێوەدەوڵەتی دەبێت سزا بدرێت.
ئەردۆغان لەسەر پرسی وزە گوتی: وزەی دامەزراومان لە وزەی با و خۆر هەیە کە 31 هەزار مێگاواتە و تاوەکو ساڵی 2035 بۆ بەرزی دەکەینەوە بۆ 120 هەزار مێگاوات. لە وزەی ئەتۆمیشدا ئامانجمان ئەوەیە لە ساڵی 2050 بگەینە توانای 20 هەزار مێگاوات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەردۆغان پێشبینی کەمبوونەوەی دەردانی گازی ژەهراوی دەکات بە بڕی 100 ملیۆن تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە هاوتایە لەگەڵ پلانی کارکردنی نیشتمانی کارایی و زەمان کە ساڵانی 2024-2030 دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب