
هەڵمەتی دارچاندن لە شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
گرنگیدان بە سەوزایی لە کارە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە کابینەی نۆیەمدا چەندین هەڵمەتی نەمام چاندن و بەردی بناغەی پارک لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دانرا.
وێنە گەورەکە: لە هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە شوێنە گشتییەکانی پارێزگای دهۆک 40 هەزار و 600 نەمامی جۆراو جۆر چێنران.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی دهۆک، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، نەمامەکان بەهاوکاری باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان دابینکراون و هێنراون بۆ پارێزگای دهۆک، کە بریتین لە داری کاژا و داری گوێز و چەندین جۆری دیکەی دار، کە بە سەوزبوونیان دیمەنێکی جوان و ژینگەیەکی پاک بە شاری دهۆک دەبەخشن، لەبەرئەوەی ئاوهەوای پارێزگای دهۆک گونجاوە.
بۆچی گرنکە: بەهۆی چاندنی ئەم ژمارە نەمامە ڕێژەی سەوزایی زیاتر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی پاکتر بوونی ژینگە و سوودی تەندورستی بە هاووڵاتییان دەگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی گەورە لە باکووری ئەسفەهان ڕووی دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە