
ڕاماڵینی بەفر لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و ڕێگاوبانی ئیدارەی سۆران
ئاڤا نیوز
لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بەفرێكی زۆر باریوە، بەهۆیەوە ڕێگەی هاتووچۆی نێوان شارۆچكەی چۆمان و حاجی ئۆمەران بۆ ماوەیەك داخرا.
وێنە گەورەكە: شەپۆلێكی سەرماوسۆڵە و بەفربارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، شەوی ڕابردوو لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بەفرێكی زۆر باری و پلەكانی گەرماش بۆ خوار سفری سەدی دابەزین.
ئەوەی پێشبینی دەكرا: پێشتر شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا پێشبینی كردبوو؛ لە دوێنێ هەینییەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستانی بگرێتەوە، لە سەنتەری شارۆچكەی چۆمانیش لە سنووری پارێزگای هەولێر، 15 سانتیمەتر بەفر باریوە، پلەكانی گەرماش حەوت پلە دابەزیون و پلەی گەرمی تۆماركراو ژێر سفری سەدییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سۆران لە شەوی ڕابردووەوە سەرقاڵی ڕاماڵینی بەفری سەر ڕێگای سەرەكی چۆمان - حاجی ئۆمەران بوون و ڕێگەیان نەدا هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەكی زۆر پەكی بكەوێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرەڕای بەردەوامی بەفربارین، هاتووچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەوەستاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە