
یەکێک لە مۆلیدە تایبەتەکانی هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لەڕێگەی لیژنەیەکەوە مۆلیدەی گەڕەکەکان بەسەردەکاتەوە، لەم ساڵدا 25 مۆلیدە گۆڕدراون و چاککراونەتەوە یان خاوەنەکەیان دراونەتە دادگە.
وێنە گەورەکە: فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لیژنەیەکی پێکهێناوە و لەسەر سکاڵای هاونیشتمانیان سەردانی ئەو مۆلیدانە دەکەن کە دەنگیان بەرزە یان دووکەڵیان هەیە و سزای پێبژاردنیان بۆ دیاریکراوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بۆ ئاڤا میدیا وتی، تەنیا لەم ساڵدا حەوت مۆلیدەمان گۆڕیوە، خاوەنی 11 مۆلیدەش پسوولەی پێبژاردنیان بۆ کراوە، خاوەنی حەوت مۆلیدەی دیکە دراونەتە دادگا. هەموو ئەمانە لەسەر سکاڵای هاونیشتمانیان بووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێنمایی ژمارەی دووی ساڵی 2023 کە لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەرچووە، هەر مۆلیدەیەک ژاوەژاو یان دووکەڵی هەبێت بڕی یەک ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بۆ دەکرێت، لەلایەکی دیکە گەر دەورووبەری مۆلیدەیەک بە ڕۆن و گازوایل پیس کرابێت بڕی یەک تا سێ ملیۆن دینار سزای پێبژاردن بۆ خاوەن مۆلیدەکە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، ئامانجەکە ئەوەیە کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان بە چەند قۆناغێک بکرێتە 24 کاتژمێری و مۆلیدەی گەڕەکەکان بکوژێنەوە، ئەمەش لەپێناو باشترکردنی دۆخی ژینگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە