لە هەولێر بە هۆی دووکەڵی پیس و دەنگی بەرز ژمارەیەک مۆلیدە کۆژێنرانەوە
- ژینگە
- 19 کانوونی دووەم

مۆلیدەیەکی ئەهلی گەڕەکەکان کە کەسێک بە ئاو فێنکی دەکاتەوە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە هەولێر ژمارەیەک مۆلیدەی ئەهلی لەناو کۆڵان گەڕەکەکانی هەولێر کوژێندرانەوە بەهۆی ئەوەی دووکەڵی پیسیان هەبوو و ژینگەیان پیس دەکرد.
وێنە گەورەکە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کابینەی نۆیەمدا کۆمەڵێک بڕیار لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرا، یەکێک لەو بڕیارانە هەڵگرتنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکانی گەڕەک و کۆڵانەکان بوو، بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و لابردنی ئەو دەنگە ناخۆشانەی کە خەڵک پێی بێزاڕ دەبوون.
لێدوانی فەرمی: خۆران تەحسین، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لیژنەیەکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان لەگەڵ پۆلیسی قایمقامیەت گەڕەک بە گەڕەک دەگەڕێن و خاوەن مۆلیدەکان ئاگادار دەکەنەوە لەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەک دووکەڵ لە مۆلیدەکان بەرز ببێتەوە و پێویستە دەنگیشیان نەمێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: عوبەید هەرکی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لەگەڵ لیژنەکە سەردانی مۆلیدەیەک دەکەن، دەبینن هەم دۆکەڵێکی زۆری هەیە و هەمیش پیسییەکی زۆر و دەنگێکی زۆری هەیە، سەرۆکی ئەنجوومەنی مولیدەکانیش دەڵێت چەندین جار خاوەنی ئەو مۆلیدەیەمان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام هەر دووبارەی دەکاتەوە و ئێستاش دۆسیەکەی لای داواکاری گشتییە، دواتریش مولیدەکە دەکوژێننەوە و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن