
دیمەنی پیسی هەوای هەولێر. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای هەولێر پڕۆژەی دانانی چوار وێستگەی پێوانەکردنی کواڵێتی هەوا کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن، شوێنەکان دەستنیشانکراوە، یەکێک لە وێستگەکانیش گەڕۆکە.
وێنە گەورەکە: بڕیاری دانانى ئه‌م وێستگانه له هه‌ولێر بۆ چاودێریكردنى ئاستى پیسبوونى هه‌واى شاری هەولێرە، پێشتر له‌سه‌ر داواى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دانانى لەسەر دابوو، لە ئێستادا بودجەی تایبەتی بۆ تەرخانکراوە، لە نزیکترین کاتدا ئامێر و پێداویستییەکان دابیندەکرێت.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، بە ئاڤا میدیای راگه‌یاند، بودجەی پێویست بۆ كڕینى وێستگه‌كان ته‌رخانكراوه و شوێنی دانانی وێستگه‌كان دەستنیشانکراون.
زانیاریی زیاتر: ئەو سێ شوێنەی دەستنیشانکراون کە وێستگەکانی لێدابنرێت، وێستگه‌ى كاره‌باى باشوور، وێستگه‌ى كاره‌بای سه‌ربه‌ستى و وێستگه‌ى كاره‌باى هانا سیتى، چوارەم وێستگەش گه‌ڕۆكه له‌سه‌ر پشتى ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت داده‌ندرێت و له‌هه‌ر شوێنێكی هه‌ولێر گومان له پیسبوونى هه‌واكه‌ى بكرێت تیمه‌كانى ئه‌و وێستگه‌یه ده‌گه‌نه ئه‌م شوێنه، بڕیارە له زووترین كاتدا جێگیر بکرێن و بكه‌ونه كار.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: وێستگه‌كان له توانایاندایه ته‌واوى گازه پیس و ژه‌هراوییه‌كان پێوانه بكه‌ن و ڕێژه‌كه‌شی دیاری بكه‌ن، لە ئێستادا لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتمەند ئامادەکاری دەکرێت بۆ كڕینى ئامێر و پێداویستییه‌كانى وێستگەکان.
باکگراوند: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گرینگی تایبەتی بە ژینگە داوە، چەندین پاڵاوگەی نایاسایی داخراوە، لە پێناو دابینکردنی ژینگەییەکی تەندروست بۆ هاووڵاتییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن