
دیمەنی بەفربارین لە سنووری مەرزی کێلێ، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و شەپۆلەکەش ماوەی چەندین ساڵە وێنەی نەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 25-2-2025، بەساردترین ڕۆژى ئەمساڵ دادەنرێت تاوەکو ئێستا، نزمترین پلەی گەرمی تۆمار کرابیت، 15 پلە ژێر سفر بووە لە پێنجوێن، لە حاجی ئۆمەرانیش 13 پلەی ژێر سفر بووە.
لێدوانی فەرمی: دوێنێ شێخ دارا، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ناوچەکانی کوردستان ژمارەیەکی پێوانەیی مێژووییان لە ساردی تۆمارکردووە، نزمترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیهان لە چیای ئاراراتی باکووری کوردستان بە 40 پلەی ژێر سفر تۆمار کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزمترین پلە گەرمییە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەم شێوەیەن:
-پێنجوێن 15 پلە ژێر سفر.
-حاجی ئۆمەران 13 پلە ژێر سفر.
-ئامێدی 9 پلە ژێر سفر.
-مانگیش 9 پلە ژێر سفر.
-بازیان 9 پلە ژێر سفر.
-چۆمان 9 پلە ژێر سفر.
-بامەڕنێ 8 پلە ژێر سفر.
-هەڵشۆ 8 پلە ژێر سفر.
-پیرمام 7 پلە ژێر سفر.
-سۆران 6 پلەژێر سفر.
-باتیفە 6 پلە ژێر سفر.
-هەڵەبجە 5 پلە ژێر سفر.
-بارزان 5 پلە ژێر سفر.
-قەڵادزی 5 پلە ژێر سفر.
- شەمامک 5 پلە ژێر سفر.
-چەمچەماڵ 5 پلە ژێر سفر.
-سلێمانی 5 پلە ژێر سفر.
-مەیدان 5 پلە ژێر سفر.
-زاخۆ 4 پلە ژێر سفر.
-خەبات 4 پلە ژێر سفر.
-کەرکووک 4 پلە ژێر سفر.
-دهۆک 3 پلە ژێر سفر.
-هەولێر 3 پلە ژێر سفر.
-کەلار 3 پلە ژێر سفر.
-خانەقین 2 پلە ژێر سفر.
-دەربەندیخان 2 پلە ژێر سفر.
-ئاکری 2 پلە ژێر سفر.
-دووزخورماتوو 1 پلە ژێر سفر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب