
موەلیدەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چۆمان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چۆمان پابەند دەكرێت بە چاككردنەوەی موەلیدەی بەڕێوەبەرایەتییەكە كە ماوەیەكە بەهۆی دەردانی دووكەڵی ڕەش و دەنگی بێزاركەری، هاووڵاتیانی قەزای چۆمانی هەراسان كردووە.
وێنە گەورەكە: لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی سەر بە فەرمانگەی ژینگەی سۆران، لە پشكنینێكی مەیدانی سەردانی قەزای چۆمانی كرد، بەمەبەستی پشكنینی موەلیدەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چۆمان كە ماوەیەكە ناڕەزایی هاووڵاتیانی قەزاكەی لێ كەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی ژینگەی سۆران لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە لەو سەردانەدا لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكان بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چۆمانی ئاگادار كردووەتە پابەندی ڕێنماییەكانی ژینگە بن.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەر پەیوەست بە پرسی ژینگەوە، فەرمانگەی ژینگەی سۆران بەیاوەری لیژنەی سەرپێچییە ژینگەییەكان، بەدواداچوونیان بۆ حاڵەتێكی وشككردنی ژمارەیەك دار چنار كرد لە قەزای ناوەندیی سۆران كە بە ئەنقەست لەڕێگەی نەوتەوە وشككرابوون، بڕیاردرا لێكۆڵینەوە لەو بابەتە بكرێت بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری كارگێڕی و یاسایی و ڕادەستكردنی سەرپێچیكاران بە یاسا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن